هەرێمیش دەینێرێت

پەرلەمانی عێراق لە داهاتە نانەوتییەكان دەكۆڵێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەستیان کردووە بە تاوتوێکردنی پرسی داهاتە نانەوتییەکان و دانیشتنی پەرلەمانی لەسەر رێكخراوە.

نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، “پەرلەمان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بۆ باج و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتیی گومرگ، هەروەها بەڕێوەبەری گشتی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، دەستیکردووە بە گفتوگۆکردن لەسەر پرسی داهاتە نانەوتییەکان”.

ئەمڕۆ شەممە 10.1.2026 هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان، دانیشتنی سێیەمی پەرلەمانی بۆ ساڵی یەكەمی یاسادانان لە خولی شەشەمی پەرلەمان کردەوە، کە 209 ئەندام ئامادەبوون و دانیشتنەكەش بەردەوامە.

پرسی داهاتی نانەوتی، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، كە بەپێی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، حكومەتی هەرێم مانگانە جگە لە داهاتی نەوت، 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا دەنێرێت، ئەمەش بەپێی ئەو رێككەوتنەی ساڵی رابردوو كراوە و تا كۆتایی ساڵ، لە رۆژانی رابردووش باس لە نوێكردنەوەی رێككەوتنەكە بۆ سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ كراوە، بەڵام هێشتا بە فەرمی هیچ شتێك رانەگەیاندراوە.

بەغدا چاوخشاندنەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان...

بەغدا چاوخشاندنەوە بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی كوردستان دەكات