سبەی هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە
کار کردن لە رێگەی هەیبەتسوڵتان بەردەوامە
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
بۆ رۆژی شەشەم کارکردن لە رێگەی هەیبەتسوڵتان بەردەوامە و ئاوەدانکردنەوەی کۆیەش دەڵێت، هیچی تازە نەیەتە پێشەوە ئەمڕۆ کارەکانی تەواو دەبێت و بەیانی شۆفێران دەتوانن لێیەوە هاتوچۆ بکەن.
کۆسار حەمەد، بەرێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی کۆیە بە 964ـی وت، بۆ رۆژی شەشەم کارەکانمان بەردەوامن بۆ پاککردنەوەی ریگەکە و ئەگەر هیچی تازە نەیەتە پێشەوە ئەمڕۆ کارەکانی تەواو دەبێت و سبەی هاتوچۆ ئاسایی دەبێتەوە.
وتیشی، مەترسیەکانی ئەم رێگەیە کۆتایی نایەت و سەلامەت نییە و لە هەر ساتێک دابێت مەترسی هەرەسهێنانی شاخەکە هەیە لە چەند شوێنێکی ترەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، کارەکان تەواو بێت و شەقامەکە بەتەواوی پاکدەکەینەوە ئەوکات بزانن هەرەسهێنانی شاخەکە رێگەکەی تێکداوە یان نا و بەپێی ئەوە بریار لە نۆژەنکردنەوەی دەدەن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر