ئامادەکارییە بۆ سەری ساڵ

لەئەمڕۆوە 14  تیمی فریاکەوتنی خێرا لە شوێنە گشتییەكانی سلێمانی جێگیر دەکرێن

فەرهاد حەسەن

تەندروستیی سلێمانی رێكاری پێویست بۆ سەری ساڵی نوێ دەگرێتەبەر و ناوەندە تەندروستییەكان لەئامادەباشیدا دەبن و 14  تیمی فریاکەوتنیشی لە شوێنە گشتییەكان جێگیرکردوون.

لەچوارچێوەی پلانەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بۆ گرتنەبەری رێكاری پێویست و پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان لەكاتی بۆنەكاندا، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرە تەندروستییەكان لە رۆژانی پشوو و بۆنەی سەری ساڵی نوێ لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتیان و ژمارەی تیمەكانیشی زیادكردوون، جگە لەو تیمە تەندروستییانەی بەشێوەی ئێشكگری لەدەوامدان.

لەمڕۆ چوارشەممەوە، 14 تیمی فریاكەوتنی تەندروستی خێرا لە شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی، لەوانەش شەقامی سالم، پاركی ئازادی، چاڤیلاند، سەرچنار و هەواری شار، جێگیر دەكرێن.

هاوڵاتیان سلێمانی دەتوانن لەكاتی روودانی هەر رووداو و حاڵەتێكی نەخوازراو و نائاسایی پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفونی 122 ی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی یاخود ژمارە مۆبایلەکانی؛ 07701949090 یاخود 07701949191 بۆ ئەوەی تیمەكانی فریاكەوتنی تەندروستی بەزووترین كات بەهانایانە وە بچن.