دواى کەمتر لە 24 کاتژمێر

ئاسایشی هەولێر بکوژی ژن و پیاوەکەی شاوێسی دەستگیرکرد

964+

وریا فەتاح

کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای رووداوێکی کوشتن لە سنووری پارێزگای هەولێر، هێزەکانی ئاسایش توانییان تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەن کە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، شەوی رابردوو 29.12.2025، لە کۆمەڵگای شاوێس تاوانێکی کوشتن روویداوە، دەستبەجێ تیمەکانی ئاسایش دەستیان بە بەدواداچوون کردووە و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار (ی، ف، ر) دەستگیرکراوە.

ئاسایش ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتبارەکە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی “کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە” هەڵساوە بە کوشتنی ئافرەتێک بەناوی (ئ، ف، ر) و پیاوێک بەناوی (و، ا).

لە ئێستادا رێکاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر و پەڕاوی لێکۆڵینەوەکەی ئاڕاستەی دادگا کراوە بۆ سزادانی.

بکوژی پێشمەرگەکەی پیرەمەگروون خۆی رادەست کرد

بکوژی پێشمەرگەکەی پیرەمەگروون خۆی رادەست کرد