هاتوچۆی هه‌ولێر وادەڵێت؛
ژماره‌یه‌ك رێگای سه‌ره‌كی له هه‌ولێر داخران و بۆ هاتوچۆکردن مەترسیدارن
964+
فەرهاد حەسەن
هاتوچۆی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئاگاداری شوفێران ده‌كه‌ینه‌وه به‌هۆی بارینی به‌فر ڕێگای هه‌ولێر به‌ره‌و شه‌قڵاوه ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروستبووه، داوا له شوفێران ده‌كات ئه‌م رێگایه به‌كارمه‌هێنن، هه‌رچه‌نده تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر به‌رده‌وامن له پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه و راماڵینی به‌فر.
ئاماژه بهوەكراوه، به‌هۆی به‌رده‌وامی بارینی به‌فر و نزمبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بو ژێر سفر له‌هه‌ندێك شوێن و رێگاكه به‌ستوویه‌تی ئه‌گه‌ری خلیسكانی ئۆتۆمبێل هه‌یه، بۆیه له ئێستادا رێگاكه شیاوی به‌كارهێنان نیه.
له رێگای شه‌قڵاوه به‌ره‌و هیران و رێگای لۆفه‌كانی گه‌رۆته، رێگای شه‌قڵاوه به‌ره‌و زینه‌تیر و بالیسان به‌هه‌مانشێوه به‌هۆی بارینی به‌فر شیاوی به‌كارهێنان نین، دەڵێت “تكایه ئه‌م رێگایه‌نه به‌كارمه‌هێنن تا ئه‌وكاته‌ی تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر به‌ته‌واوی رێگاكان پاكده‌كه‌نه‌وه”.
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه‌ی جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه و به‌پێی پێشبینیه‌كانیش تاوه‌كو سبه‌ینێ به‌فربارین له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.