"بەیەک سەمونی بەلەمی دەکوژێیتەوە"
گەسی بەرخ بە سەمونی بەلەمی گەیشتە هەولێری پایتەخت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
گەسی بەرخ بە سەمونی بەلەمی گەیشتە هەولێری پایتەخت و هەر بە بۆنەکەی نەوسنەکان بۆ لای خۆی رادەکێشێت.
ئاراس ئەحمەد وەستا دەستاوخۆشەکەی سلێمانی بە 964ـی وت، “لە سەرەتادا لە باخەکانی هەولێر گەسمان دەکرد، خەڵک خواستی زۆری لەسەری هەبوو و داویانکرد دوکانێک لەناو شار بکەینەوە و ئێستاش گۆشتی بەرخ و گوێرەکە و مریشک بەکاردەهێنین”.
“بەیەک سەمونی بەلەمی دەکوژێیتەوە، واتە پێی تێردەخۆی و برسێتییەکەت نامێنێ”، ئاراس ئەحمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو رۆژێک گۆشتی ئاژەڵی خۆماڵی لە قەسابخانەکان دەکڕن و بەهیچ شێوەیەک گۆشتی بەستوو نادەن بە موشتەرییەکانیان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری