باوکی یەکێک لە ونبووەکان بۆ 964:
“21 کەسەکە سەلامەتن و هەموویان پێکەوەن”
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
ئەو 21 کەسەی لە کوێستانەکانی برادۆست لەناو بەفر گیریانخواردبوو، سەلامەتن و هەموویان پێکەون.
ئیسماعیل رەسوڵ باوکی یەکێک لە ونبووەکان بە 964ـی وت، “هەر 21 کەسەکە پێکەوەن کە 13ـیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەلامەتن و چەند کاتژمێرێکی دیکە دەگەنەوە ناو سیدەکان”.
دوو شەو و رۆژ بوو ژمارەیەک هاوڵاتی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان لە کوێستانەکانی لۆلان لە دەڤەری برادۆست لەناو بەفر گیریانخواردبوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29.12.2025 دۆزرانەوە و لە ئێستاشدا هەوڵەکان بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری