هەواڵەکان
بەفر و باران بێ زیانی گیانی بوو
+964
ژووری هەواڵ
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا بارینی بەفر و باران رووداوی جۆراوجۆری لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروستکردووە، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشبەختییە هیچ کەسێک بەهۆی رووداوەکانەوە گیانیان لەدەست نەداوە و لەناو هەموو رووداوەکانیشدا قەزای چەمچەماڵ سەلامەت بووە.
ئۆتۆمبێلێکی زۆر لە رێگای نێوان چۆمان بۆ حاجی ئۆمەران ماونەتەوە
هەر لە موودی بەفر و باران دەمێنینەوە، باران بارینی بەخوڕ ئاوی هاوڵاتیانی لە چەندین شوێنی هەرێمی کوردستان راگرتووە کە دیارترینیان قەزاکانی پیرمام و شەقڵاوە و قەزای پشدەرە، هۆکاری دابەشنەکردنی ئاوەکەش بۆ لێڵبوون و شێلووبوونی ئاوەکە دەگەڕێتەوە.
زوو فریاکەوتن و نەیانهێشت لافاو لە ناحیەی ژاراوە دروستبێت
جووتێک پێڵاو بە 50 وەرەقە، ئەویش پێڵاوی تازە نا، بالەیە و دەستی دووە، بۆیە کوردی خۆمان خۆی لەقەرە نادا و دەڵێن، رەنگەکەیمان بەدڵ نییە.
عەبۆی قاوەچی لە هەولێر، ئایکۆنێکی دیاری مێژوویی ئەو شارەیە، 139 ساڵ لەمەوبەر یەکەمین قاوەخانەی لەسەر قەڵاتی هەولێر داناوە، کاتی خۆی کە مەلیک فەیسەڵ سەردانی هەولێری کردووە لەو قاوەیەی عەبۆی خواردووەتەوە و پێی سەرسام بووە، ئێساش قاوەخانەکە هەر بەو ناوە ماوەتەوە و نەوەی پێنجەمی عەبۆ بەڕێوەی دەبات.