حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكی نوێ له هه‌ڵه‌بجه تاقیبكاته‌وه
964+
محه‌مه‌د عومه‌ر – هەڵەبجە
حكومه‌تى هه‌رێم، ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكی نوێ له هه‌ڵه‌بجه تاقیبكاته‌وه و هه‌ردوو سێكته‌رى كشتوكاڵ و گه‌شتیارى هه‌ماهه‌نگ بكات بۆ زیاتر بووژانه‌وه‌ى ئه‌و شاره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6.3.2023، دیداری پەرەپێدانی کەرتى گەشتوگوزار (كشتوکاڵ) له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو، باسیان له‌وه‌كرد چۆن لایەنی کشتوکاڵی لە رێگەی کەرتی گەشتیاریش به‌ره‌وپێش ببردرێت.
ئەمەل جه‌لال سەرۆکی دەسته‌ی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـى راگەیاند، دەیانەوێت لە رێگەی پلانێکەوە ئەزمونێکی نوێ لە هەرێم تاقیبکەنەوە، ئەویش بە تێکەڵکردنی هەردوو کەرتی کشتوکال و گەشتوگوزار.
وتیشی “ساڵانە لە هەڵەبجە فیستیڤاڵی هەنار دەکرێت کە کەرتێکی کشتوکاڵیە، بەڵام لە رێگەی ڤیستیڤاڵەکەوە وادەکات گەشتیارێکی ئێجگار زۆر لە ناوەوه‌و دەرەوەی هەرێم بێنە شارەکە”.
شادومان هیوا، راوێژکاری ئابوری رێکخراوی giz کە سەرپەرشتی دیدارەکەیان ده‌كرد، بۆ 964، دووپاتیكرده‌وه، كه دەیانەوێت لە رێی رێکخراوەکەیانەوە شاری هەڵەبجە بکەنە نمونەی شارێک کە هەردوو کەرتی كشتوكاڵ و گه‌شتیاری تێدا رەنگبداتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن