به‌مزووانه “رێبه‌رى وه‌به‌رهێنان” له هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌ندرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەمەبەستی راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی، حکومەتی هەرێم سەرقاڵی دانانی رێبەرێکی ئەلیکترۆنی گەشتیارییە. ئەندازیارێکی پڕۆژەکەش دەڵێت: لەمەبەدوا وەبەرهێنی بیانی دەتوانێت لە وڵاتەکەی زانیاری تەواوی لەسەر دۆخی وەبەرهێنان هەبێت.
لە ئێستادا کارکردن لە وێبسایتەکە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت لەماوەی نزیکی داهاتوودا بەناوی (رێبەری وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان) بکەوێتەکار.
ئه‌ندازیار کامەران شێخە، بەڕێوەبەرى لێكۆڵینەوە و زانیارى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانى راپەڕین، كه ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و وێبسایته‌یه، به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه كاری لەسەر دەکرێت و ئامانجیش لێی راكێشانى وه‌به‌رهێنه‌رى بیانییه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
“وێبسایته‌كه هاوشێوه‌ى هه‌موو وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانە وا دروستكراوه كه هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێكی بیانى بیه‌وێ وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێمی كوردستان بكات، راسته‌وخۆ ده‌توانێ له وڵاتى خۆیه‌وه له‌رێگه‌ى ئه‌و وێبسایته‌وه ته‌واوى زانیارییه‌كانى تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان بزانێت”. کامەران شێخە وای وت، باسی لەوەشکرد کە لەناو وێبسایتەکە هەموو بەشەکانی وەبەرهێنان هەن، لەوانە كشتوكاڵ، پیشه‌سازى، وه‌رزش، ئاو و عەقارات.
کامەران شێجە دەشڵێت: لە وێبسایەتەکە رێکلام بۆ هەموو ئەو پڕۆژانە دەکرێت کە کوردستان پێویستی پێیەتی.
زیاتر وتیشی “بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رۆكى حكومه‌ت ئه‌و رێبه‌رى وه‌به‌رهێنانه رابگه‌یه‌نێت”.
دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان، ساڵی 2006 دامەزراوە، لە هەمان ساڵیش‌دا لە پەرلەمان یاسای بۆ دەرچووە.