تا 1.1 بەردەوام دەبێت

ڤیستیڤاڵی تایبەت بە سەری ساڵ لەهەولێر کرایەوە

964+

دەشتی عارف ـ  هەولێر

بەبۆنەی سەری ساڵ لەناو بازاڕ و بەردەم قەڵای هەولێر ڤێستیڤاڵێکی تایبەت سازکراوە و تاوەکو 1.1.2026 بەردەوام دەبێت.

ڤیستیڤاڵەکە لە 90 کابینە و کۆشک پێکهاتووە و ئەمڕۆ 20.12.2025 کرایەوە و تاوەکو 1.1.2026 بەردەوام دەبێت.

جیا لە خواردن و کاری دەستی شەوە ئاهەنگ و گۆرانی وتنیشی تێدایە و 50 هونەرمەند و میوزیکژەن  تێدابەژدارن.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە 964ـی، هەر کۆشک و کەپرێک قۆرغکاری بکات و نرخ گران بکات هاوڵاتی دەتوانێت سکاڵا بکات و ئێمەش سزای یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەمڕۆ ئێوارە فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە هەولێر دەستپێدەكات

ئەمڕۆ ئێوارە فێستیڤاڵی سەری ساڵ لە هەولێر دەستپێدەكات