هاندەرانی زاخۆ خەڵاتی باشترینیان وەرگرت

عوسمان دێمبێلی بە باشترین یاریزانی جیهان بۆ 2025 دەستنیشان كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمشەو دووشەممە 16.12.2025 لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ، لە ئاهەنگێكدا خەڵاتەكانی باشترینی تۆپی پێی 2025 لە لایەن فیفاوە پێشكەش كران، عوسمان دێمبێلی، ئەستێرەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمان، خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بۆ ئەمساڵ بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەكەی لە وەرزی 2024-2025 توانیان شەش نازناو ببەنەوە، لەوانەش چامپیۆنزلیگی ئەوروپا.

هاوكات خەڵاتی باشترین هاندەری وەرزشی، پێشكەش بە هاندەرانی یانەی زاخۆ كرا، كە لە كاتێكی زووتردا ئاشكرا كرابوو.

لویس ئێنریكێی راهێنەری پاریس سانجێرمانیش بە باشترین راهێنەر دیاریی كرا.

خەڵاتەكانی دیكە بەم شێوەیە بوون:

ئایتانا بۆنماتی ئیسپانی، بۆ جاری سێیەم بە باشترین كچە یاریزان دەستنیشان كرا.

سارینا ویگمانی هۆڵەندی و راهێنەری هەڵبژاردەی ژنانی ئینگلتەرا، بە باشترین خانمە راهێنەر بۆ ساڵی 2025 دەستنیشانکرا.

سانتیاگۆ مۆنتیێلی یاریزانی ئەرجەنتینی خەڵاتی پوشكاشی بۆ جوانترین گۆڵ بەدەستهێنا

لیبزیس ئۆفالی یاریزانی یانەی تایگەری مەكسیكی، جوانترین گۆڵی تۆمار كرد لە ئاداری 2025 و خەڵاتی مارتای بۆ جوانترین گۆڵ لە ئاستی ژنان وەرگرت.

جیانولیجی دۆناڕوما گۆڵپارێزی ئیتالی و یانەی مانچێستەر سیتی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پیاوی وەرگرت

هانا هامپتۆن، گۆڵپارێزی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی بە باشترین ژنە گۆڵپارێز دەستنیشان كرا

د. ئەندریاس هارلاس – نوكینگ، پزیشكی یانەی ریگنسبۆرگی ئەڵمانی، خەڵاتی “یاریی خاوێن”ی پێبەخشرا.

د.ئەندریاس لە یارییەكدا لە نیسانی رابردوو گیانی هاندەرێكی لە مردن لە ناو یاریگە لە مردن رزگار كرد.

پێكهاتەی باشترینی 2025 بەم جۆرە بوو

دۆنارۆما

ئەشرەف حەكیمی، ویلیان پاچۆ، ڤان دایك، نۆنۆ مێندێش

بێلینگهام، كۆڵ پالمەر، فێتینا و پێدری

لامین یامال و عوسمان دێمبێلی.

خەڵاتەكانی زە بێست لە 2016ەوە لە لایەن فیفاوە داهێنراوە و ساڵانە پێشكەش دەكرێن.

هاندەرانی زاخۆ چۆن خەڵاتەكەیان بردەوە؟

هاندەرانی زاخۆ چۆن خەڵاتەكەیان بردەوە؟