میدڤێدیێڤ نازناوی دوبه‌ی برده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
دانیێل میدڤیدیێڤی ئه‌ستێره‌ی تێنسی رووسیا، نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی دوبه‌ی به‌ده‌ستهێنا، كه كۆی خه‌ڵاته‌كانی نزیكه‌ی سێ ملیۆن دۆلاره.
میدڤیدێڤ له یاری كۆتاییدا، كه ئێواره‌ی شه‌ممه كرا، به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێبه‌رامبه‌ر له ئاندرێ رۆبڵێڤی هاونیشتمانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش 6-2، 6-2 بوو.
ئه‌مه سێیه‌م نازناوی له‌سه‌ریه‌كه بۆ میدڤێدیێڤ به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها 14مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كه تۆماری ده‌كات.
دانیێل میدڤیدیێڤ له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی یاریزانانی تێنسه له جیهان و 18مین نازناویشی له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا به‌ده‌ستهێنا.