داوا لە حکومەت دەکات قەرەبووبکرێتەوە

زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵ؛ ئەوەی چەند ساڵە کۆیدەکەمەوە لافاو لێی بردم

964+

ئەحمەد محەمەد – چەمچەماڵ

کاسبکارێکی قەزای چەمچەماڵ کە کاری عەتاری دەکات یەكێکە لە زیانلێکەوتووانی دوێنێی لافاوەکە دەڵێت، ئەوەی چەند ساڵە دینار بە دینار کۆیدەکاتەوە لافاو لێی بردووە و داواش دەکات حکومەت قەرەبووی بکاتەوە.

عەلی ئەعشاب، زیانلێکەوتووێکی چەمچەماڵە، بەهۆی لافاوەوە کۆگای کەلوپەلی دوکانەکەی هەمووی فەوتاوە کە بریتی بووە لە کەلوپەل و پێداویستییەکانی عەتاری بە 964ـى وت، 17 دەفتەر دۆلار زیانی بەرکەوتووە و ئەوەی هەیبووە لەناو کۆگاکە فەوتاوە.

وتیشی “کوڕی فەقیرم بە رەنجی خۆم چەندین ساڵە کۆیدەکەمەوە، پێشتریش  جارێکی دیکە هەمان حاڵەتم بەسەر هاتووە”.

داواشی کرد حکومەتی هەرێم قەرەبووی زیانەکانی بکاتەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوە...

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەستپێکرد

ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەرزبووەوە

ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ بەرزبووەوە