پۆندە تازە دروستکراوەکەی ناحیەی کەسنەزان

بارانەکەی نەرم بوو بەڵام پۆندەکانیش هەولێر لە لافاو دەپارێزن

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

هەرچەندە بارانی چەند رۆژی رابردوو کە لە هەولێر باریوە، نەرم و لەسەرخۆ بوو، بەڵام هۆکارێکی دیکە کە وایکرد ناو سەنتەر و گەڕەکەکانی هەولێر لە دروستبوونی لافاو سەلامەت بن، ئەو پۆندە ئاوانەن کە پێشتر لە چواردەوری هەولێر بڕیاری دروستکردنیان درابوو.

پەیامنێری 964 لەسەر پۆندە تازە دروستکراوەکەی ناحیەی کەسنەزان دیمەنەکان دەگوازێتەوە و دەردەکەوێت کە پۆندەکە ئاوێکی باشی گڵداوەتەوە.

پۆندەکە، بە دیاریکراوی دەکەوێتە سەر رێگای سەرەکی هەولێر بۆ کۆیە و لە نزیک مۆنۆمێنت دروستکراوە، پێش دروستکردنی هەرچی ئاوی ئەو شوێنانەی  پشتی مۆنۆمێنت هەبوو بەلێشاو دەرژایە ناو کەسنەزان لەوێشەوە دەگەیشتە رێڕەوی کۆڕنیش کە چەندین گەڕەکە بەسەرەوەیە.

بڕیارەکەی حکومەت بۆ دروستکردنی 45ـه لە سنووری بەحرکە تاوەکو دەگاتە قوشتەپە لە چواردەوری هەولێر، تاوەکو ئێستا ژمارەیەک لەو پۆندانە دروستکراون و هەندێکیش ماون دروستبکرێن.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەربەستی چەمی سەیدخەلیل ھەرەسی ھێنا و لافاو بەرەو كەلا...

بەربەستی چەمی سەیدخەلیل ھەرەسی ھێنا و لافاو بەرەو كەلار بەڕێوەیە

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوە...

هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەستپێکرد