قه‌سته‌رەیەکى دڵی کرد و سەرکەوتنی بەدەستهێنا

‌ پزیشكێکى دهۆك له‌ كۆنگره‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى لە ئیمارات پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا

964+

فەرهاد حەسەن

تەندروستی دهۆک دەڵێت، پزیشکێکیان بەشداری کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی کردووە توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، کە تایبەت بووە بە نەخۆشییەکانی دڵ.

پزیشکەکە ناوی د. محەمەد سەلیم مەتەر، پزیشکی پسپۆڕی دڵ و هەناوە لە سەنتەری ئازادی لە دھۆک.

ئەو کۆنگرەیەی بەشداری کردووە تایبەت بووە بە کۆمەڵەی کەنداو بۆ دڵ و قەستەرە کە بە  (GIS)ناسراوە و لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوە کردووە کە پزیشکەکەیان لە حاڵەتێکی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشێک بەشداری کردووە، کە کێشەی لە دەمارەکانی لای چەپی هەبووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیر و ئاڵۆز بووە، بەڵام پزیشکەکەیان توانیویەتی لە رێگەی ئەنجامدانی قەستەرە چارەسەری بکات و دۆخی تەندروستی بهێنێتەوە دۆخە ئاساییەکەی خۆی.

تەندروستی دهۆک لە چوار رۆژی جەژندا پێشوازی لە هەزاران ...

تەندروستی دهۆک لە چوار رۆژی جەژندا پێشوازی لە هەزاران نەخۆش کردووە

گرێبەستەکانی تەندروستی دهۆک چوار مانگە بێ مووچەن

گرێبەستەکانی تەندروستی دهۆک چوار مانگە بێ مووچەن