"نرخەکەی کەمترە لە 200 هەزار دۆلار"
ئۆتۆمبێڵێکی زرێپۆشکراو؛ گولـلەی قەناس و بیکەیسی و ئێم فۆڕیش نایبڕێ
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە سلێمانی ئۆتۆمبێڵێک زرێپۆش کراوە کە گولـلەی قەناس و بیکەیسی و ئێم فۆڕیش نایبڕێ و نرخەکەشی ناگاتە 200 هەزار دۆلار.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری GMCـی ئەمریکییە و لەلایەن کارگەی دروستکردنی زرێپۆش (IAV) درعی بۆ کراوە کە چەند ساڵێکە دامەزراوە و لەبوارەکەی خۆیدا سەرکەوتووە، هەیاس نوری بەڕێوەبەری کارگەکە بە 964ـی وت، “ئەم ئۆتۆمبێلە بە 6B ناسراوە و بیکەیسی و قەناس و ئێم فۆڕیش نایبڕێ و کاری تێداناکات”.
“ئەم ئۆتۆمبێلە خەڵکی ئاسایی دەتوانێت بەکاریبهێنێت و بیکڕێ، بەڵام دەبێ رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆ وەربگرێت”، هەیاس نوری وای وت.
سەبارەت بە نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە، هەیاسی نوری نرخی دەقیقی ئاشکرا نەکرد، بەڵام وتی، نرخەکەی کەمترە لە 200 هەزار دۆلار.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری