كێ دروستی كردووە؟

پاركی “دۆستایەتیی چین” لە هەولێر كرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رێوڕەسمێكدا لە هەولێر، پارکى “دۆستایەتیى چین” رادەستی حكومەتی هەرێم كرا، دوای ئەوەی كارەكانی تەواو كرا و بەڕووی هاوڵاتیاندا كرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 2.12.2025 ئەو پاركەی بە ناوی دۆستایەتی چین دروست كراوە، كارەكانی تەواو كرا و لە بۆنەیەكدا بە ئامادەبوونی سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و جێگرى کونسوڵى گشتىی کۆمارى چینى میللى لە هەرێم و ژمارەیەك دیپلۆماتكار، پاركەكە كرایەوە.

راگەیاندراوی شارەوانیی هەولێر دەڵێت، ” لە چوارچێوەى بەرنامەکانى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان و سوودوەرگرتن لە ئەزموونى وڵاتان ئەم بیرۆکەیە هاتە کایەوە، بە پشتگیری کونسوڵگەری گشتیی چین و بە هاوکارى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەندازەى پارکەکان و پارێزگای هەولێر و سەرۆکایەتى شارەوانیى هەولێر، پارکەكە لەسەر رووبەری 11.300 م2 بونیادنراوە و ئەمڕۆ خرایە خزمەتی هاوڵاتیان”.

هاوكات ئاماژە بەوەش كراوە، جێگری کونسوڵى گشتیى کۆمارى چینى میللى لە هەرێم ئامادەیی كونسڵخانەی پێشانداوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتر لە كوردستان.

وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت، پاركەكە لەسەر بنەمای کولتوور و نەریتی چینی دیزاین كراوە، جگە لەوەی سیمبولی دۆستایەتی و هاوبەشی و هاوکاری لە نێوان خەڵکی هەرێمی کوردستان و کۆماری چین پیشان دەدات و هاوڵاتیانیش دەتوانن سوودی لێوەربگرن و جگە لە باخچە و گوڵ و چیمەن، تراكی وەرزشیشی تێدایە.

پاركێک لە سرێشمە دروست دەكرێت

پاركێک لە سرێشمە دروست دەكرێت