بە درێژى 5 کیلۆمەتر

ژمارەیەک گوندى بەرى مەرگە قیرتاویان پێگەیشت

964+

وریا فەتاح

دواى ساڵانێک چاوەڕوانى، سێ گوندى سنوورى مەرگە قیرتاویان پێگەیشت و لە رێگا ناخۆشەکانى جاران رزگاریان بوو،

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی رانیە بڵاوى کردەوە، دەستکرا بە کارى قیرکردن لە پڕۆژەى رێگاى گوندەکانى (هەڵۆنە-نۆڵچکە-لۆتەر) لە سنوری ناحیەی بنگرد.

وەک باسکراوە، درێژى رێگەکە 5 کیلۆمەتر و پانییەکەشى شەش کەترە.

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکى خۆماڵییەوە بە تێچووى 559 ملیۆن و 420 هەزار دینار، لەسەر بودجەى وەبەرهێنان و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی رانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

جەخت لەوەشکراوەتەوە کە بە تەواوکردنی پڕۆژەکە، سودێکی زۆر بە گوندنشین و جوتیارانی دەڤەرەکە دەگەیەنێت.