دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى دزى ئۆتۆمبێل لە کەرکوک
چیرۆکى تۆمەتبارێکى فێڵباز
دەستگیرکرا؛ ئۆتۆمبێلى بەکرێ دەگرت و لە شارێکى تر دەیفرۆشتەوە
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى کەرکوک، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى فێڵبازى راگەیاند کە ئیشوکارى ببو بە بەکرێگرتنى ئۆتۆمبێل کەچى دەچوو لە دەرەوەى کەرکوک بە نرخێکى کەم دەیفرۆشتنەوە.
پۆلیسى کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، بەشی نەهێشتنی تاوانی رەحیماوا، توانییان تۆمەتبارێکی خاوەن پێشینەی تاوانکاری دەستگیر بکەن کە بە شێوەیەکی “فێڵبازانە” ئۆتۆمبێلی دەدزی.
تۆمەتبارەکە، کە “مەتەڵێک” بوو بۆ خاوەن نووسینگەکانی بەکرێدانی ئۆتۆمبێل، بە بیانووی “کرێگرتنی ئۆتۆمبێل” ئۆتۆمبێلەکانی بردووەتە پارێزگاکانی دیکە و بە نرخێکی کەم فرۆشتوونی.
پۆلیس رایگەیاندووە کە ئەم کەسە چەندین دزیی لەناو شاری کەرکوک ئەنجامداوە.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن، بۆ ئەوەی “سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت”.