لەسەر رێگای سەڵاحەدین - کەرکوک

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا؛ سێ کەسی دیکەش بریندارن

964+

سیروان خورشید – خورماتوو

لەسەر رێگەی سەڵاحەدین – کەرکوک لەسنووری قەزای بێجی دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

عەمید موئەیەد عەباس بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکییەکانی سەڵاحەدین بە 964ـی وت، “دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی کیای بارهەڵگر و چارجەر پێکیانداوە و هەردوو شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری رووداوەکە بۆ تیژڕەویی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە کە چارجەرەکە لە سەڵاحەدینەوە گەڕاوەتەوە کەرکوک و کیاکەش بەپێچەوانەوە لەکەرکوکەوە بەرەو سەڵاحەدین رۆیشتووە و لە سنووری قەزای بێجی تووشی ئەو کارەساتە بوون.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک - بەغدا چوار کەس ب...

لە دوو رووداوی هاتوچۆ لە رێگای کەرکوک - بەغدا چوار کەس برینداربوون

وردەکاری دەربارەی رووداوی هاتوچۆکەی کەرکوک

وردەکاری دەربارەی رووداوی هاتوچۆکەی کەرکوک