کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت - وێنە: ئاژانسەکان
لەخوار 63 دۆلارەوەیە
نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین و هاوشێوەى هەفتەى رابردوو هەر بەرەو دابەزینە و لە خوار 64 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، جارێکى دیکە نرخى نەوت دابەزى، لە رۆژى شەممە کە کۆتا رۆژى هەفتەى پێشووى بازاڕى نەوت بوو، نرخەکەى بە 64 دۆلار و 39 سەنت بوو بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە نرخى یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 0.74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 59 دۆلار و 0.42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرزبوونەوەى نرخی نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.