"وێنه‌ له‌گه‌ڵ باراناوه‌كان ده‌گرن و بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌"

شاره‌وانیی ده‌ربه‌ندیخان داوا له‌ فه‌رمانگه‌كان ده‌كات خۆیان له‌كارى ئه‌وان هه‌ڵنه‌قورتێنن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

شاره‌وانیى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت، زیاتر له‌ چوار مانگه‌ كاریان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى باراناوه‌كان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ كاتێكی وه‌كو ئێستادا شاره‌كه‌یان تووشی نه‌هامه‌تى پەنگانه‌وه‌ى ئاو نه‌بێت، كه‌چی هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ هەستاون بە وێنەگرتن لە پاڵ باراناوێک كه‌ گوایه‌ داخرابێت، ئه‌مه‌ش كارى ئه‌وان نییه‌.

شارەوانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ رێكه‌وتى 1.7.2025 له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه‌ ئامادەکاریان بۆ پاککردنەوەی باراناو و ئینلێتەکانی قه‌زاكه‌یان كردووه‌، كه‌ زیاتر لە 700 باراناوى لێیه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت، “خۆشبەختانە لە یەکەم بارانبارینی ئەمساڵ و بەپێی ئه‌و پلانەى دامانناوه‌ کۆنترۆڵ کراون و هیچ گرفتێکمان نەبووە”.

باس له‌وه‌ده‌كات، هەندێک فەرمانگە هەستاون بە وێنەگرتن لەپاڵ باراناوێک کە هۆکاری داخستنەکەی هاوڵاتیان بووە، کە بە هیچ شێوەیەک کاری ئەوان نیە و پەیوەندی پێیانەوە نییە و ئەو جۆرە کارانەى ده‌یكه‌ن، تەنیا چالاکی سۆشیال میدیایه‌.

شاره‌وانى ده‌ڵێت، “دەستخۆشی له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، كە نیازیان خزمەتكردنی شارەکەمانه‌، به‌ڵام تكایه‌ هەرکارێک پەیوەندی بە شارەوانیمانەوە هەبێت، دەبێت لەژێر چاودێری ئێمه‌ دابێت و ئێمه‌ش لێی به‌رپرسین”.

پیرەمەگروون باراناوەکانی پاک کردەوە

پیرەمەگروون باراناوەکانی پاک کردەوە

بەنداوی حەمامۆک خەریکە وشک دەکات؛ باراناوە و کانیاوەک...

بەنداوی حەمامۆک خەریکە وشک دەکات؛ باراناوە و کانیاوەکانی نەماون

ئەم دوو رۆژەش کەشەکە تەڕ و باراناوی دەبێت

ئەم دوو رۆژەش کەشەکە تەڕ و باراناوی دەبێت