لە سنووری ئامێدی

تاکە شوێنەوارەکەی قەڵای ئەرەدنا رووخێنرا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

تاکە شوێنی شوێنەواری کۆنی گوندی ئەرەدنا لە سنووری ئامێدی دەرگای قەڵاکە بووە کە ماوەتەوە ئەویش لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رووخێنراوە.

قەڵاکە هی”زوبیر حەسەن” بووە و مێژوو و تەمەنی قەڵاکە بۆ 100 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە گوندی ئەرەدنا تەنیا ئەو بەشە شوێنەی شوێنەواری کە دەرگایەی قەلاکەیە وەکۆ خۆی مابووەوە و لە 80ـکانی سەدەی رابردووەوە گوندەکە چوڵکراوە و  دووبارە ئاوەدان نەکراوەتەوە، تەنیا شوێنەواری خانووەکان و قەڵاکە ماون، بەڵام ماوە ماوە گوندشینان سەردانی گوندەکە دەکەن.

سلێمان ئەرەدنی، موختاری گوندی ئەرەدنا لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ـی وت، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر سەردانی گوندەکەمان کرد و دەرگای قەڵاکە وەکو خوی مابوو، بەڵام  بەهۆی قیرتاوکردنی رێگای گوندەکە نەمانتوانی بەبەردەوامی سەردانی گوندەکە بکەین.

وتیشی، پێش چەند رۆژێک گوندنشیان دوای قیرتاوکردنی رێگاکە سەردانی گوندەکەیان کردووە و بینیویانە دەرگای قەڵاکە رووخێنراوە و تا ئێستا نازانین کێن ئەوانەی دەرگاکەیان رووخاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەیوەندییان بە لایەنی پەیوەندیدارەوە کردووە  و دەیانەوێت لیژنەیەک پێکبهێنرێت، چونکە تەنیا و تاکە شوێنەواری کۆنی گوندەکە بووە و مێژووی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ 100 ساڵ.

گوندی ئەرەدنا دەکەوێتە ناحیەی سەرسنگ لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گەڵابە و شۆفڵ لەسەر قەڵای چەمچەماڵ چییان دەکرد؟

گەڵابە و شۆفڵ لەسەر قەڵای چەمچەماڵ چییان دەکرد؟