"ئۆتۆمبێلەکەت ئەمانترین شوێنە"
چۆنیەتی خۆپاراستن لە هەورەبروسکە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
هەورە بروسکە یەکێکە لەو دیاردە سروشتیانەى لە کاتى بارانبارین بە تایبەت لە وەرزى پاییز و بەهاردا روودەدات و زۆرجار دەبێتە هۆى مەترسى، بەرێوەبەرى رێکخراوى فەلەکناسیش دەڵێت،: ئەمانترین شوێن ناو فڕۆکە و ئۆتۆمبێل و رووبەرى وشکانییە.
ئەژی چەتۆ، بەرێوەبەری رێکخراوی فەلەکناسی، بە 964ـى وت،”رێکارەکانی خۆپارێزن ئاسان و سادەن، بەتایبەت لەشوێنی چۆڵ و شێدار و رووبەرى ئاویى و دار و ستوونى بەرز، دوور بکەونەوە”.
وەک باسیشى دەکات، ئۆتۆمبێل و فڕۆکە سەلامەترین شوێنن بۆ ئەو کەسانەى دەیانەوێت خۆیان لە هەورە بروسکە بپارێزن، چونکە سیستمى پوچەڵکردنەوەی تێدایە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح