لە سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە تاوەباران دەبێت

قۆناغی دووەمی شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکات

964+

شۆڕش قادری

ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجەش، بە شێوەی تاوەباران دەبێت.

سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی رایگەیاندووە، لە شەوی رابردووەوە لە بەشێکی ناوچە کوێستانییەکانی هەولێر و دهۆک باران و هەورەبروسکە بەردەوامە، ئەگەرهەیە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە 16.11.2025 چالاکی بەشی دووەم زیاتربێت بۆ ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە، بە شێوەی تاوەباران، هەورەبروسکەی لێرە و لەوێ دەبینرێت و هەندێ کاتیش ئەگەری بارانی باش هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلی بارانە، بەرەبەیانی دووشەممە کۆتایی دێت و زۆرینەی کاتەکان کەشێکی سەقامگیر ناوچەکە دەگرێتەوە، لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی تاوەبارانی کورتخایەنی لێرە و لەوێیی ناوخۆیی لە بەشێکی ناوچە کوێستانییەکان و بەشێکی کەمی باکووری گەرمیان لەکاتەکانی نێوان نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە بۆ ماوەی چەند رۆژێک.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمیش، لەم شەپۆلە بارانبارینەدا زۆرترین رێژەی باران لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و راپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک دەبێت، لە 24 کاتژمێری رابردووشدا لە دێرەلوک 122 ملم و لە هەڵەبجەش 39.3 ملم باران باریوە.

یەکەم بارانی پاییزی ئەمساڵ بێ زیان تێنەپەڕی و کارەبای ...

یەکەم بارانی پاییزی ئەمساڵ بێ زیان تێنەپەڕی و کارەبای چەند ناوچەیەک بڕا

بەفر و باران خۆشی و فەرەحییان بۆ كوردستان هێنا

بەفر و باران خۆشی و فەرەحییان بۆ كوردستان هێنا