"شۆفێرەکەی نادیارە" 

بارهەڵگرێک لە پردی تەیناڵ کەوتە خوارەوە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

لە رووداوێكی هاتوچۆدا و لەسەر رێگای سلێمانی بۆ بازیان، بارهەڵگرێك كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و لە پردەكەی تەیناڵ کەوتە خوارەوە، تا ئێستاش چارەنووسی شۆفێرەكەی نادیارە.

موقەدەم ئەڵێن كەریم، لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی بازیان بە 964ـی وت، “رووداوەكە كاتژمێر 6ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 15.11.2025 روویداوە، شۆفێرەكە لە سەر رێگای بازیان – سلێمانی و بەدیاریكراوی لە هەورازەكەی تەیناڵ بە ئاراستەی سلێمانی رۆیشتووە، بەهۆی بارانبارین و خزی رێگاکەوە، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لە پردەكەی تەیناڵ کەوتووەتە خوارەوە”.

“لەئێستادا تیمەكانمان سەرقاڵی دەرهێنانەوەی بارهەڵگرەكەن، بەڵام باران بارین و كۆبوونەوەی ئاو کارەکەی زەحمەت کردووە”، ئەڵێن کەریم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نازانین شۆفێری بارهەڵگرەكە لە كوێیە و چی بەسەرهاتووە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ویستیان بڕۆن بۆ میوانی لە سلێمانی و تووشی رووداوی هاتو...

ویستیان بڕۆن بۆ میوانی لە سلێمانی و تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون

مانگی رابردو لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین ...

مانگی رابردو لە سلێمانی رووداوی هاتوچۆ هۆکاری زۆرترین گیان لەدەستدان بووە