سلێمانی

بەهۆی بارانبارینەوە چەند گەڕەكێک كارەبایان بڕا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، ژمارەیەك فیدەری كارەبا بەهۆی بارانبارینەوە شۆرتیان تێكەوتووە و بەهۆیەوە كارەبای چەند گەڕەكێك بڕاوە.

ئەندازیار غالب محەمەد بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای سلێمانی بە پەیجی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای شارەكەی راگەیاندووە، “بەهۆی بارانبارینەوە شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا و  ژمارەیەک فیدەر لە ناو شار و دەرەوەی شار دروست بووە، بەم هۆیەوە ژمارەیەک گەڕەک و شوێن کارەبایان نییە”.

ئەوەشی وتووە، “ئێستا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن” .

سەرچاوەكە دەڵێت، ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانباریندا ئەم حاڵەتە دووبارە دەبێتەوە،  کێشە تەکنیکییە نادیارەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەردەکەوێت و بە زوویی چارەسەر دەکرێن.

هاوكات لە هەولێریش بە هەمان هۆكارەوە لە بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆوە لە چەند گەڕەكێكی هەولێریش كارەبا بڕاوە.

كارەبای چەمچەماڵ بۆ 964: تائێستا پڕۆژەی رووناكی نەگەیشت...

كارەبای چەمچەماڵ بۆ 964: تائێستا پڕۆژەی رووناكی نەگەیشتووەتە لای ئێمە