خۆتان تۆمار بكه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بۆ مۆڵه‌تى شۆفێری ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌تن و ده‌یانه‌وێت ببنه خاوه‌نى مۆڵه‌تى شۆفێری، خۆیان تۆمار بكه‌ن.
بەشی مۆڵەتی شۆفێری له بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجه، ئاگاداری کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکاتەوە کە خوازیاری بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێرین، دەتوانن لە رێگه‌ی ژمارە مۆبایلەوە ناو تۆماربکەن، ئینجا ده‌ست به رێكاره‌كانى دیكه‌یان بۆ ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، خولى تیۆرى و پراكتیكی لەلایەن نوسینگەی پشتیوان بەهاوکاری ناوەندی تۆتاڵ کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە بەشێوەی وەرزی دەکرێتەوە.
هەرکەس ئارەزومەندە دەتوانێت پەیوەندی بکات بە ژمارە مۆبایلی نوسینگەی پشتیوان 07500731616
پێشتر 964 بۆ ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به پشتیوان قادر، خاوه‌نى نوسینگه‌ى پشتیوان له هه‌ولێر كرد و وتبووى، ئێستا له سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌كه‌ن و ئه‌و سیستمه‌ى بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێریش كارى پێده‌كه‌ن سیستمێكی ته‌واو خۆماڵیی هه‌رێمی كوردستانه.
وتیشی “ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت بۆ ئه‌و خاوه‌ن پێدوایستیانه ئاماده دەكرێت بۆ ئه‌نجامدانى خوله‌كانیان و ئاماده‌كردنى ئۆتۆمبێله‌كانیش خه‌رجییه‌كى زۆرى ده‌وێت”.
نوسینگه‌كان له ته‌واوى پارێزگا و ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆكان ده‌كرێته‌وه و پشتیوانیش ده‌ڵێت، ئێستا سه‌رقاڵى كۆبونه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى تایبه‌ت به خاوه‌ن پێدویستى تایبه‌ت بۆ ته‌واوكردنى ئاماده‌كارییه‌كان و ده‌یانه‌وێت كۆمپانیاكى تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلیش سپۆنسه‌ریان بكات بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى كه پێویسته خوله‌كانى پێبكرێت.