رۆژی دەنگدانی تایبەت

راپۆرتی چاودێرانی هەڵبژاردن و خستنەڕووی سەرجەم سەرپێچی و تێبینییە تۆمارکراوەکان

964+

ژووری هەواڵ

هاوپەیمانیی تۆڕ و رێکخراوە نیشتمانییەکانی چاودێریی هەڵبژاردن، یەکەم راپۆرتی خۆی لەبارەی رۆژی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند و تێیدا ئاماژەی بە تۆمارکردنی چەندین تێبینی و سەرپێچی لە پارێزگاکانی عێراقدا کردووە.

بەپێی راپۆرتەکە، پرۆسەی چاودێریکردنی رۆژی دەنگدانی تایبەت لە 9.11.2025، هەوڵێکی بەرفراوان بووە کە تێیدا 2,250 چاودێری جێگیر و 30 تیمی گەڕۆک بەشدارییان کردووە. لەم رێگەیەوە 8,347 فۆڕمی چاودێری لە 18 پارێزگای عێراقەوە کۆکراونەتەوە.

چاودێرییەکە سەرجەم قۆناغەکانی پرۆسەکەی گرتووەتەوە، لەوانە:

  • کردنەوەی وێستگەکانی دەنگدان
  • بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان
  • داخستنی وێستگەکان
  • ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان

پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ

کۆمیسیۆن رێگە دەدات لە 140 ناوەندى هەڵبژاردن میدیاکان ر...

کۆمیسیۆن رێگە دەدات لە 140 ناوەندى هەڵبژاردن میدیاکان رووماڵ بکەن