جومانه غه‌لاى بۆ 964:
“به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماوه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت درێژ ناكرێته‌وه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ره‌تیكرده‌وه كه ماوه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق درێژبكرێته‌وه، ئه‌و ماوه‌یه‌ى بۆى دیاریكراوه، هه‌وه‌كو خۆى ده‌مێنێته‌وه.
جومانه غه‌لاى ، وته‌بێژى فه‌رمى كۆمیسیۆنه‌كه به 964ـى راگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماوه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى تایبه‌ت درێژ ناكرێته‌وه و هه‌وه‌كو خۆیه‌تى.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌كاتژمێر 7:00ـى به‌یانى هه‌ڵبژاردنى تایبه‌ت بۆ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد و هه‌روه‌كو بڕیاری كۆمیسیۆنیشه تاوه‌كو كاتژمێر 6:00ـى ئه‌م ئێواره‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.