"وتیان لەبەر پڕۆژەی رووناكی كارەكە راگیراوە"

عامودێک کەوتووەتە ناو دەرگای ماڵێک و خاوەن ماڵ داوای چارەسەر دەكات

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە ناو دەرگای ماڵێكی گەڕەكی كورانی عەنكاوەی هەولێر، ستوونێكی كارەبا قووت بووەتەوە و خاوەن ماڵەكەش دەڵێت، جارێك ئاگری گرتووە و خەریك بوو ماڵەكەم بسووتێ، جیا لەوەش دوو منداڵیشی كارەبا گرتوونی.

ماوەی هەشت مانگە ئیسماعیل قادر هاتووەتە ناو خانووە نوێیەکەی لە كورانی عەنكاوە، بەڵام ستوونێكی كارەبا (عامود) رێک کەوتووەتە ناوەڕاستی دەرگای حەوشەی و پێنج مانگیشە داواکاری پێشکەش کردووە تا عاموودەکە بگوازنەوە، بەڵام پێیان وتووە لەبەر پڕۆژەی رووناکی کارەکەی وەستاوە

ئەو باسی ئەوە دەكات خانووەكەی 200 مەترە و پێشتر ستوونەكە لە لایەكی خانووەكەی بووە، بەڵام لەگەڵ دەستكاریكردنی خانووەكەی و گۆڕینی شوێنی دەرگاكەی، ستوونەكە كەوتووەتە بەردەم دەرگای ماڵەكەی.

ئیسماعیل قادر بە 964ی وت، لە ماوەی رابردوودا عامودەکە ئاگری گرت و جلوبەرگمان لە حەوشەی ماڵەوە سووتا، هەر كە حەوشەش بشۆن، هەموو ماڵەكەیان دەبێتە كارەبا و دوو جاریش كارەبا منداڵەكانی گرتوون.

“ئێستا دەمەوێت خانووەکە بفرۆشم، بەڵام خەڵکیش ئامادەنییە خانووەکە بکڕن”، ئیسماعیل قادر وای وت.

ئەو داواكارە چارەسەری كێشەكەی بكەن و ئەو مەترسییە لە ماڵەكەی دووربخەنەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كێشەی كارەبای قوشتەپە چارەسەر دەكرێت

كێشەی كارەبای قوشتەپە چارەسەر دەكرێت