بەبەهای نزیکەی دوو ملیار کڕین ئەنجامدراوە

419 هەزار کەس چوونەتە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەنار، 419 هەزار و 700 کەس سەردانی هەڵەبجەیان کردووە و چوون بۆ کڕینی هەنار و بەرهەمی پاییزە، یان جەوێکیان گۆڕیوە، ئەمە داتای سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکەیە.

لەو ماوەیەدا بەبەهای، یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار کڕین ئەنجامدراوە، کە بەرهەمی کشتوکاڵی 700 ملیۆن دینار و بەرهەمی خواردەمەنی 800 ملیۆن دینار و کاری دەستی 200 ملیۆن دینار بووە.

چیا قاسم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەم ئێوارەیە 1.11.2025 بە نوێنەری کەناڵەکانی راگەیاندنی وت، 81 هەزار ئۆتۆمبێلی بچووک، 204 پاس، 55 پاسی گەشتیاری  و چوار هەزار و 900 ماتۆڕسکیل هاتوونەتە پارێزگاکە.

لەو رێژەی هاتنە، %35ی گەشتیارەکان جگە لە فێستڤاڵ چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە و چیا قاسم وتی، داوای لێبوردن لەو گەشتیارانە دەکەن، کە نەیانتوانیوە بگەنە فێستیڤاڵەکە بەهۆی لۆد و ئاستەنگی هاتوچۆ.

بە قسەی سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵەکە بێت، کە ئەم ئێوارەیە داتای سێ رۆژی سەردان و فرۆشیان خستەڕوو، لەماوەی سێ رۆژدا 210 کەس هەلی راستەوخۆیان لە فێستیڤاڵەکە بۆ رەخساوە، لەگەڵ دروستبوونی هەلی کاری ناڕاستەوخۆ بۆ سێ هەزار کەس.

لە دوێنیوە لە فێستیڤاڵە و تا ئێستا هەناری نەخواردووە

لە دوێنیوە لە فێستیڤاڵە و تا ئێستا هەناری نەخواردووە

چەندین خێزان لە ناو لێشاوی سەردانیکەرانی فێستیڤاڵی هە...

چەندین خێزان لە ناو لێشاوی سەردانیکەرانی فێستیڤاڵی هەنار گیریان خواردووە

بە دەزگیرانی و قۆڵ لەناو قۆڵی یەک چوونەتە فێستیڤاڵی هە...

بە دەزگیرانی و قۆڵ لەناو قۆڵی یەک چوونەتە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە