بۆ بارانبارین
دایە حاجیەک بە دڵی پڕ و خشوعەوە دوعا دەکات
964+
توانا نەقی
وەرزەکە پایزە و کەمێک بارانبارین دواکەوتووە خەڵکانێک نوێژەبارانە دەکەن و خەڵکانێک دوعاو نزای بەخێر دەکەن خودا باران ببارێنێت، دایە حاجیەکیش بە دڵی پڕ و پڕ خشوعەوە دوعاو پاڕانەوە دەکات.
دایە حاجی دنیادیدە دوعای خێر بۆ هەموو خەڵک دەکات و چۆلەکەو پشیلەیشی لە بیر نەکردووە.
ئەو دەڵێت، زەمانی زووش ساڵ هەبووە کە باران دواکەوتووە، بەڵام گرنگ ئەوەییە لەلای خودا هەر دوعا بکەیت و بپاڕێیتەوە، دەبێت یارمەتی هەموو س بدەیت دەست و دەم و دڵەکان پاکبن بۆ ئەوەی دوعاکان گیرا بن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی