لە هەولێر

نوێژەبارانە كرا و خەریكە دوعاكان قبوڵ دەبن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەمڕۆ شەممە 2025.1.11، لە هەولێر بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە پیاوانی ئایینی و هاوڵاتیان، نوێژەباران ئەنجام درا و كەشەكەش بە جۆرێك بارانبارین خەریكە دەستپێدەكات.

نوێژەبارانەكە بە سەرپەرشتی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان  كرا و پارێزگاری هەولێریش تێیدا ئامادەبوو.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، دوای نوێژەبارانەكە، نوێژخوێنان نزا و پاڕانەوەی بارانبارینیان لە خودا کرد.

ئەمە چەند جارێكە لە هەولێر و شارەكانی دیكەش نوێژەباران بەڕێوەدەچێت، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ لە بەشێکى زۆرى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان تا ئێستا بڕى پێویستى باران بۆ چاندنى دانەوێڵە نەباریوە، کە پشت بە ئاوى باران دەبەستن، بە تایبەت لە ناوچە دەشتاییەکانى هەولێر.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، چاوەڕوان دەكرێت لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە باران و بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و پلەكانی گەرماش نزم ببنەوە.

خەڵکی هەریر و باتاس دەست بە دوعا بوون و نوێژەبارانەیان ...

خەڵکی هەریر و باتاس دەست بە دوعا بوون و نوێژەبارانەیان کرد