نرخی نەوت کەمێک دابەزی
دابەزی
نرخی نەوت لە 64 دۆلاردایە
964+
توانا نەقی
دوای ئەوەی جارێکى دیکە نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا و 66 دۆلارى تێپەڕاند، ئەوە دوو رۆژاە هەنگاو بەرەو نزمبوونەوە دەنێت و ئەمڕ لە 64 دۆلار دایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و لە چاو دوێنێ ئێوارەدا 0.07% دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 60 دۆلار و 06 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەرێژەی 0.09%دابەزیوە.
بەرزبوونەوەى نرخى نەوت لە قازانجى عێراقە، چونکە 95%ـى داهاتى نەختینەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، لە دواى رادەستکردنى نەوتى هەرێمیش بە سۆمۆ، پشکى عێراق هەرێم لە بازاڕى نەوتدا زیاترە و ئەگەر نرخى نەوت بەرز بێت، کێشە بۆ موچەى فەرمانبەران لە عێراق دروست نابێت.