دووبارەی کەنەوە سزای یاسایی دەدرێن
دەستبەسەر ژماریەک ئۆتۆمبێلدا گیرا کە لە شەقامی 40 مەتری هەولێر پێشبڕکێیان کردووە
964+
توانا نەقی
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سپۆرت و دەنگ گەورە شەوان دوای 12ـەی شەو لە شەقامێکی هەولێر پێشبڕکێیان کردووە و لەلایەن پۆلیسەوە دەست بەسەر سەرجەمیاندا گیراوە.
هێمن حەمەئەمین وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی هاتوچۆوە بڵاویکردەوە، دەستبەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێل كەشەوانە دوای كاتژمێر 12ـەی شەو لەشەقامی مەتری نزیك پاركی سامی عبدالرحمن پێشبڕكێیان دەكرد و خەڵكیان هەراسان دەكرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو شۆفێرانەدا دەکرێت و بەلێنیان لێ وەردەگیرێت کە لە هیچ کاتێک و لە هیچ شوێنێک نابێت پێشبڕکێ بکەنەوە، ئەگینا سزا دەدرێن