دیمەنێکی پاییزی ناوچەی پێنجوێن - وێنە: ئەرشیفی ساباتی پێنجوێن
لە گەرمیان دەچێتەوە 33 پلە
گەرماکە نیازی نییە وا بە ئاسانی واز بهێنێت و کەمێک بەرزدەبێتەوە
964+
شۆڕش قادری
لە ناوەڕاستی پاییز نزیک دەبینەوە و گەرماکە نیازی نییە وا بە ئاسانی واز بهێنێت، لەم دوو رۆژەدا کەشەکە کەمێک گەرمتر دەبێت و لە گەرمیان دەچێتەوە 33 پلەی سیلیزی.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 27.10.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێکی تر بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی سێشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و وەک خۆی دەمێنێتەوە، وەک هەمیشە بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت بە 33 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین شوێنی کوردستان دەبێت بە 19 پلە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 29 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی