بە ئامێرێک هەموو ئەسپەکان دەناسن
زیاتر لە 30 ئەسپسوار لە قوشتەپە پێشبڕکێ دەکەن
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بە درێژایی هەزار و 200 مەتر پێشبڕکێ لە نێوان زیاتر لە 30 ئەسپسوار لە گوندی ئیلینجاغی سەر بە قەزای قوشتەپە و بە سەرپەرشتی فێرگەی ئەسپسواریی لەنیا بەڕێوە دەچێت، ئەسپەکان بریتیین لە ئەسپی مەحەلی و ئەسپی کیتاب و ئەسپی ئینگلیزی.
شاهۆ جەودەت ئەسپسوارێکە و بە 964ـی وت، ئەسپەکان جۆراو جۆرن و لە وڵاتی جیاوازەوە بەشدارن، ئەوان لە رێگەی ئامێرێکەوە کۆدەکەی لێدەدەن و هەموو شتێکی لەسەر دەزانن.
دەشڵێت، بەو ئامێرانە دەزانیت ئەو ئەسپە کوڕی کێیە و لە چی وڵاتێکەوە هاتووە و بەشداریی چەند پێشبڕکێی کردووە، تەنانەت تەمەنیشی دەڵێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی