ئه‌مڕۆ و سبه‌ى سه‌ردانیان بكه‌ن
دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران رووى له هه‌ولێر كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سایلۆی هەولێر قۆناغێكی دیكه‌ى دابه‌شكردنى چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆ و سبه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و داواش له جوتیاران كراوه سه‌ردانى سایلۆ بكه‌ن.
له رۆژى 5.10.2025 دابه‌شكردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران له‌سنوورى هه‌ولێر به‌تایبه‌تیش له سایلۆكه ده‌ستیپێكردووه.
سایلۆى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ چوراشه‌ممه دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەستپێدەکات لە زنجیرە 906 تاکو زنجیرەی 940 و پارەکانیان لە بانکی TBI وەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی پێنجشەممەش دابەشکردنی چەکی ئەو جوتیارانە دەست پێدەکات كە زنجیرە 941 تاوه‌کو زنجیرەی 1000 ن، و گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە كە ئەوانیش پارەکانیان لە هه‌مان بانک وەردەگیرێت.
هاوشێوەی سیستەمی سایلۆکان، ئەو جووتیارانەی گەنمەکانیان لە 50 تەن بۆ خوارە رادەستی سایلۆ کردووە، دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارە، هەروەها ئەوانەی زیاتر لە 50 تۆن گەنمیان رادەستی کردووە، چاوەری بەغدا دەکەین بۆ دابینکردنی پارە بۆیان و ئاگاداریان دەکرێنەوە.
ئەو جوتیاره‌ی چەکی بەناوەوەیە، دەبێت خۆی ئامادەبێت یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەمسال بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت، لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.