لە سنووری سلێمانی

سبەینی چەندین ناوچە بۆ ماوەی چوار کاتژمێر کارەبایان نابێت 

964+

توانا نەقی

سبەینێ چەنین شوێن لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ماوەی چوار کاتژمێر کارەبایان نابێت، هۆکارەکەی کارکردنە لە هێڵی 132 کەی ڤی ئەزمەڕ – دەربەندیخان.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو شوێنانەی دەکەونە سەر وێستگەی مۆبایلی 11/132 ی باریکە، سبەینێ 14.10.2025 بەهۆی کارکردن لە هێڵی 132 کەی ڤی ئەزمەڕ -دەربەندیخان کارەبایان نابێت.

کاتی کارەبا بڕینەکە لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی بۆ 12:00ـەی  نیوەڕۆ بێ کارەبا دەبن.

 شوێنەکان پێکهاتوون لە: 

– بەشی خوارەوەی گەڕەکی شەهیدان لە عەربەت.

– کۆمەڵگەی باریکە و گوندی باریکەی کۆن و کەمپی پەنابەرانی باریکە.

– هەردوو گوندی بێستانسور و پڕۆژەی ئاوەکانی بێستانسور.

– گوندەکانی خرابە زێڕینجۆ و کاژاو و چناخچیان و پوشێن.

– ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری.

هەڕەشەی بڕینی کارەبا لە کەمپی باریکە دەکرێت

هەڕەشەی بڕینی کارەبا لە کەمپی باریکە دەکرێت