تا سەر مابێ عاجبیاتیان دەبینێ

شووشتنی دیلیڤەریی ترومبێلیش لە كوردستان پەیدا بوو

+964
دەشتی عارف ـ مەسیف

گەنجێکی دانیشتووی پیرمام بیرۆکەی شووشتنگەی دیلیڤەری و هاوشێوەی گەیاندنی خواردنی داناوە و هەر تەلەفۆنی بۆ بکەی، یەکسەر یەک دوو ماتۆڕسوار دەگەنە لات و ترومبێلەکەت جوان دەشۆن.

میلاد عەبدوڵا، خاوەنی شووشتنگە سەفەرییەکەیە، بۆ 964 قسەی کرد و وتی، ” سەرەتای ویستم شووشتنگەیەکی گەورە دابنێم، بەڵام دواتر بیرۆکەکەم گۆڕی و کردم بە شێوەی دیلیفەری، ئەمەش هەم مەسروفێکی کەمتری دەوێت و هەمیش ئاوێکی کەم سەرف دەکات”.

وتیشی، “خەڵکی ئێستا بەهۆی کارکردنەوە زۆر مەشغوڵن و بۆ شووشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان کاتێکی زۆریان دەوێت، بەڵام ئێمە ئەو کاتەیان بۆ دەگەڕێنینەوە و لەبەر دەرگای ماڵەکانیان یان لە شوێنی کارەکەیان، دەچین ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ دەشۆین هاوشێوەی شووشتن لە شووشتنگەکان”.

وتیشی، ئێستا شووشتنگەی دیلیفەری MRZ  لە پیرمام بەردەستە و بەمزووانەش لە هەولێر و دواتریش لە شارەکانی تری کوردستان لقی نوێ دەكەنەوە.

میلاد زۆر دووپاتی ئەوە دەكاتەوە، دەیانەوێت كەمترین ئاو لە شووشتنی ئۆتۆمبێل خەرج بكەن، چونكە لە كوردستان قەیرانی ئاو هەیە و ناكرێت ئەو هەموو ئاوە لە شووشتنی ئۆتۆمبێل خەرج بكرێت.

ئەو دەڵێت، “بە دوو جلیكان ئاو ئۆتۆمبێلەكەت دەشۆین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل بەرناکەون

شووشتنگەکانی ئۆتۆمبێل بەرناکەون