هەواڵەکان

خاوەن زەویی و کۆمپانیا رووبەڕووی یەک وەستان

ژووری هەواڵ

14 ساڵ لەمەوبەر، بڕیار بوو کارگەیەکى چیمەنتۆ لەسەر بەشێک لە زەوى کشتوکاڵى گوندى چۆڵمەکى سنوورى قەزاى بازیان دروستبکرێت، بەڵام بەهۆى کێشەى کۆمپانیا و خاوەن زەوییەکان، تا ئەمڕۆ دارى نەخراوەتەسەر بەرد.

لەسەر رێگای گەلی عەلی بەگ لۆفەیەک هەیە بووە بە مڵۆزم بۆ شۆفێرەکان و بەوە بەناوبانگە کە زۆرترین رووداو تیادا روودەدات و تەنیا لە ماوەی 29 رۆژیش 10 رووداوی هاتوچۆ لەو شوێنە روویداوە.

لەگەڵ ئەوەی دوو ساڵە دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆ زۆرینەیان رەتی دەکەنەوە، نەوت لە حکومەت وەربگرن، بەڵام بۆ ئەوەی رۆژ و شەوانی خوار 10 پلەی ژێر سفری پێ بەڕی بکەی و لەمو کەشەدا توانای مانەوەت هەبێ، شەش بەرمیل نەوت یان دوو بار تراکتۆر داری وشکبووت دەوێ.

رۆژ بەڕۆژ، خۆڵبارین و تۆزوخۆڵ لە ئاسمانى عێراق زیاتر دەبێت، روانگەی عێراقی سەوز، پێشبینی دەکات تا ساڵی 2050 ژمارەی ئەو رۆژانە بگاتە 300 رۆژ لە ساڵێکدا، واتا تەنیا 65 رۆژى بێ خەوش و خۆڵ بمێنێتەوە، بەپێی راپۆرتێکی روانگەکە، دیاردەى خۆڵبارین و بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵ بووەتە هۆی داخستنی فڕۆکەخانەکان و تووشبوونی هەزاران کەس بە تەنگەنەفەسی لە شەپۆلەکانی نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2025.