پێنج ساڵەیە

سەنتەرێکی ئیتاڵی گرێبەستێکی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لەگەڵ هەولێر واژوو کرد

964+

شۆڕش قادری

سەنتەرێکی ئیتاڵی گرێبەستێکی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لەگەڵ هەولێری پایتەخت واژوو کرد و ماوەی گرێبەستەکە پێنج ساڵە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24.9.2025 کەیفی مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور واژووی لەسەر گرێبەستی ڕێگەپێدانی هەڵکۆڵینی شوێنەواریی بە سەنتەری کامینسی ئیتاڵی کرد.

گرێبەستەکە بۆ پێنج ساڵە و بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپور، سەرەتا بە رووپێوی شوێنەواری لە پێگەی شوێنەواریی (عەلی مەولان و قەرەبەگ و گردی دۆغان) لەسنووری پارێزگەی هەولێر دەست بە کارەکانیان دەکەن.

دوای تەواوبوونی روپێوی و هەڵکۆڵینی شوێنەواریی و لێکۆڵینەوەی زانستی، دەستدەکرێت بە نۆژنکردنەوەی شوێنەکە لەلایەن سەنتەری کامینسی ئیتاڵی.

كاری تیمەكانی زانكۆ و شوێنەوارناسانی ئیتالیا له‌ هه‌...

كاری تیمەكانی زانكۆ و شوێنەوارناسانی ئیتالیا له‌ هه‌ولێر نمایش كرا

گردە شوێنەوارییەکانی هەولێر له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ن...

گردە شوێنەوارییەکانی هەولێر له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه‌ شێوێندراون