فۆتۆ: هۆگر ئەحمەد
46 ساڵ به‌رده‌وام بوو
ده‌روێشه نورانییه‌كه‌ى بیاره تاقه‌تى شەنیاری گوێزى نه‌ماوه و كه‌سێكی بۆ ئه‌و كاره ئاماده كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه ده‌چیه بیاره‌ى هه‌ورامان، مام ده‌روێش به ده‌موچاوه نورانیه‌كه‌یه‌وه سه‌رنجت راده‌كێشێت، ئه‌و هه‌ر به‌وه ناسرابوو كه له‌سه‌ر ئه‌و جۆگه‌ڵه ئاوه‌ى كه باشوور و رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌یه‌كترى جیاده‌كاته‌وه چایخانه‌یه‌كی بچكۆڵانه‌ى هه‌بێت و گه‌شتیارانیش سه‌ردانى بكه‌ن، به‌ڵام ئێستا ده‌ركه‌وتووه كه مام ده‌روێش، یه‌كێك له باشترین شه‌نیاره‌كانى گوێز له هه‌ورامان.
ئه‌م نهێنییه هۆگر ئه‌حمه‌د یه‌كێك له دیارترین فۆتۆگرافه‌ره‌كانى سنوورى هه‌ڵه‌بجه ئاشكراى كردووه، له سه‌ردانێكدا بۆ بیاره ده‌بینێت مام ده‌روێش خه‌ریكى كۆكردنه‌وه و چاككردنى گوێزه‌كانیه‌تى.
مام دەروێش ده‌ڵێت، لە تەمەنی 18 ساڵییه‌وه دەستی كردوە بەشەنی گوێز لەناوچەی هەورامان یه‌كێك بووە لە باشترین شەنیارانی گوێز به‌ڵام كه ئێستا ته‌مه‌نى به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت كه‌سێكی دیكه‌ى داناوه جێگه‌ى بگرێته‌وه.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانى هۆگر، ئێستا تەمەنی مام ده‌روێش 64 ساڵە، ناتوانێت به‌رده‌وامى بداته ئه‌م كاره‌ى بۆیه گه‌نجێكی به‌ناوى ئیسماعیل كه دانیشتووى رۆژهەڵاتە و ئه‌ویش هەر لە تەمەنی 18 ساڵیدا فێری شەنكردنی گوێزی كردووه ئێستا له جیاتى ئه‌و كارى شەنیاری گوێز، له هه‌ورامان ده‌كات.