زەنگى وەرزى نوێى خوێندن لێدەدات
پشووى هاوین بڕایەوە؛ ئینجا نۆرەى قوتابخانەیە
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ یەکشەممە، 21.9.2025، وەرزى نوێى خوێندنى 2025 بۆ 2026، بە بەشدارى یەک ملیۆن 800 هەزار قوتابى دەستپێدەکات.
بەپێى راگەیەندراوى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، 143 هەزار منداڵ بۆیەکەمجار دەچنە بەرخوێندن و لە پۆلی یەک دەستپێدەکەن و بە کۆى گشتیش 1.800.000 قوتابى، لەم وەرزەدا دەخوێنن.
وەک باسکراوە، 161 هەزار و 522 مامۆستا لە 7567 قوتابخانەدا وانە بە قوتابیان دەڵێنەوە.
بەپێى راگەیەنراوى فەرمانگەکە، 33 هەزار منداڵى سەرشەقامیش گەڕاونەتەوە بەر پڕۆسەى خوێندن.