له پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵ و رووه‌ك دروستكراوه
زانكۆى سلێمانى به‌رهه‌مێكی نوێى په‌ین ده‌ناسێنێت كه دۆستى ژینگه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وانكۆى سلێمانى جۆره په‌ینێكی نوێ كه به‌رهه‌مى خۆیه‌تى، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌یناسێت و ده‌ڵێت دۆستى ژینگه‌یه.
پەینه‌كه ناوى “بڕشت” و پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆی سلێمانی و بەرنامەی خۆراکی جیهانی WFP یه و په‌ینه‌كه، له گۆڕینى پاشماوه‌ى ئاژه‌ڵ و رووه‌ك بۆ په‌ینێكی كوالێتى به‌رز له‌رێگه‌ى شێوازى بێركلى دروستكراوه، بۆ باخچه و كێڵگه و زه‌وى كشتو‌كاڵى به‌كارده‌هێندرێت، كاریگه‌رى بۆ باشكردنى ته‌ندروستى خاك و به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى شێ و زیادكردنى حۆراوجۆرى زینده‌وه‌رى له خاكدا.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، بۆ بوژاندنەوەی دەرفەتی ئابووری ناوچەی گوندنشین و شارەکان لە رێگەی بەرهەمهێنانی پەینی ئەندامی و بەرنامەیەکی پەروەردەیی بەردەوام بۆ گەشەپێدانی کلتوری ژینگەیی، ئه‌م په‌ینه‌یان به‌رهه‌مهێناوه.
کۆلێژی زانستە ژینگەییەکانى زانکۆی سلێمانی سەرپەرشتی و جێبەجێکردنی پڕۆژه‌كه‌ى كردووه.
به‌پێی راگیه‌ندراوێكى زانكۆكه، ئەمڕۆ سێشه‌ممه 16.9.2025 له کۆلێژی زانستە ژینگەییەکان له کەمپی چوارتا، په‌ینه‌كه ده‌ناسێنن و بەرپرسانی ئیداری و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانان و ژینگەدۆستان و جوتیارانیش بانگێشتکراون بۆ ناساندنی په‌ینه‌كه.