دوو دز لە چەمچەماڵ 126 ملیۆن دینار و 60 مسقاڵ ئاڵتونیان دزی؛ دەستگیر کران – وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
لە چەمچەماڵ
دوو دز 126 ملیۆن دینار و 60 مسقاڵ ئاڵتونیان دزی؛ دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
لە چەمچەماڵ دوو دز 126 ملیۆن دینار و 60 مسقاڵ ئاڵتونیان لە هاوڵاتییەک دزیوە، پۆلیس دۆزینیەوە و دەستگیری کردن.
بەپێی راگەیەنراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركردووە کە بڕی 126 ملیۆن دینار و نزیکەی 60 مسقاڵ ئاڵتونی لێ دزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردووە و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە دوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێن، دەستیشگیراوە بەسەر بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.
تۆمەتباران بەناوەکانی (ب، ع، ع لەدایکبووی 1999 – م، م، إ لەدایکبووی 2000 ) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادا راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە.