خۆشحاڵ بوون و هانیاندان
ریشسپی و كه‌سایه‌تییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى باتاس رێزیان له دوو قوتابییه نایابەكه‌یان گرت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆمه‌ڵگاى باتاسی سه‌ر به هه‌ریر رێكخراوێكی مرۆیی هه‌یه، كه زانی دوو له قوتابیانى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان پله‌ى نایابیان له‌سه‌ر ئاستى په‌روه‌رده‌ى شه‌قڵاوه به‌ده‌ستهێناوه، وتیان با ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و رێزیان لێبگرین، ئه‌وه‌بوو ریشسپی و كه‌سایه‌تییه‌كانیان كۆكرده‌وه و مه‌راسیمێكی رێزلێنانیان بۆ رێكخستن.
هه‌ریه‌ك له قوتابی، خاتوون میرەک نه‌بی و جیهاد شه‌وقی ره‌حمان پلەی دووەم و سێیەمیان له‌سه‌ر ئاستى کۆلیژی پەروەردەی شه‌قڵاوە بەشی پەروەردی وەرزشی بەدەست هێناوە و قۆناغى دووه‌مى خوێندیان به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه.
مامۆستا غازى ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى رێكخراوى هه‌ریر و باتاس بۆ كارى مرۆیی، به 964ـى وت، به پێویستییان زانى بۆ هاندانى ئه‌م دوو قوتابییه و قوتابییه‌كانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه‌شیان مه‌راسیمی رێزلێنان ساز بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى هه‌ست بكه‌ن خه‌ڵكى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان دڵخۆشن به ئه‌نجام و سەرکەوتنهكهیانهوه.
وتیشی “مه‌راسیمه‌كه‌مان له ژێر ناوى (ئێوە بخوێنن ئێمە خزمەتان دەکەین) بۆ رێكخستن و چه‌ندین دیارى و رێزلێنانى تایبه‌ت له‌لایه‌نه فه‌رمییه‌كان پێشكه‌شی ئه‌م دوو قوتابییه كران”.
ئاماهى به‌وه‌شكرد، رێكخراوه‌كه‌یان هه‌میشه پاڵپشتى ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات كه له بوارى خوێندن و بواره‌كانى دیكه خزمه‌ت ده‌كه‌ن.