"چەند بنکەیەکی دیکەش دەکەینەوە"

هۆبەی فریاکەوتنی خێرا لەناو بازاڕی هەولێر کرایەوە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

هۆبەی فریاکەوتنی تەندروستی هەولێر لەناو چەقی بازاڕ کرایەوە، ئامبوڵانسیان بۆ دانراوە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویست و لە رووداوە نەخوازراوەکاندا، بەهانای هاوڵاتیانەوە بچن.

سامان سەلمان بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت، چەندین خزمەتگوزاری پزیشکیان بە خۆڕایی پێشکەش بە هاوڵاتیان کردووە و ئەمڕۆش بنکەیەکی فریاگوزاری خێرایان لەناو چەقی بازاڕ و نزیک باخی شار کردووەتەوە بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی لەناکاو بەدەم هاوڵاتیانەوە بچن و فریاگوزاریان بۆ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامبوڵانس و هەموو پێداویستییەک بۆ بنکەکە دابین کراوە و بەنیازیشن چەند بنکەی هاوشێوە لە شوێنەکانی دیکەی هەولێر بکەنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری